چاویارنیوز _ مەکی ئامێدی نووسەر و رۆژنامەنووس رایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم توانای بەرگریی هێرشی درۆنی نییە، ئەی ئەو هەموو هێز و لەشکرە چییە کە پارەی زۆریان بۆ دابین دەکەن.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئێوە ناتوانن سیستمێکی بەرگریی بکڕن، ئەی 35 ساڵە خەریکی چین، ئەی هێزی بارزان و گوڵان و زێرەڤانیتان نییە، ئەی دژە تیرۆرتان نییە، ئەم هێزانە بۆچی دروستکراون، ئایا بۆ بەرگریی لە نیشتمان دروستکراون یان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک.
حکومەتی هەرێم 35 ساڵە خەریکی چییە
رۆژنامەنووسێک رەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت لەپای ئەو قسەیەی کە رایگەیاندووە، ئەوان ناتوانن بەرگریی لە ئاسمانی هەولێر بکەن.
No Comment! Be the first one.