چاویارنیوز _ دوای ئەوەی ئەمریکا بنکەی سەربازیی خۆی لە هەرێم کشاندەوە، لە ئێستادا هیچ سیستمێکی بەرگریی لە هەولێر بوونی نییە تا ئاسمانی شارەکە بپارێزێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش نایشارێتەوە و مەترسیی هێرشی تیرۆریستان و درۆن ئاشکرا دەکات.
لەدوای کشانەوەی ئەمریکا، حکومەتی هەرێمیش نەیشاردۆتەوە کە کشانەوەکە بۆ هەرێم مەترسیدارە و هەرێم توانای کڕینی سیستمی بەرگریی نییە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی، دەبێت عێراق بۆ هەرێمی دابین بکات.
لەلایەکیتریشەوە، حکومەتی هەرێم نایشارێتەوە کە کشانەوەی ئەمریکا لە بنکەکانی لە هەرێم و عێراق، رەنگە هۆکارێک بێت دەرفەت بداتە داعش جارێکیتر هێرش بکات و شانە نووستووەکانی زیندووبکاتەوە.
هەرێم ناتوانێت سیستمی بەرگریی بکڕێت
ئەمریکا بنکەی سەربازیی خۆی لە هەرێم چۆڵ کرد و حکومەتی هەرێمیش مەترسیی بۆردومان و درۆن رادەگەیەنێت.
No Comment! Be the first one.