چاویارنیوز _ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتیی سیاسیی کورد بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاوە لە کوردستان و عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمە دەقەکەیەتی
:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
وەک ئاشکرایە ساڵی 2003 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی گەورەو بەرفراوانی کردە سەر خاکی عێراق بۆ گۆڕینی ڕژێمی بەعس، کە ئەمە جێگەی دەستخۆشی زۆر بوو، لەو سەردەمەشدا هەموومان دەستخۆشیمان لێکردن، کە توانی دیکتاتۆرێکی گەورەی وەک سەدام حوسێن لەسەر حکوم لابات, بەڵام پاش لابردنی سەدام پێویست بوو ئەمریکا لە خاکی عێراق بەزووترین کات دەربچێت، بەداخەوە لەو کاتەوە تا ئێستا کە دەکاتە 23 ساڵ لە عێراق و کوردستان ماوەتەوە، خۆی و هێرشەکەی بۆسەر عێراق وەک داگیرکاریەک و داگیرکەرێک ناساندو حاکمێکی دانا بۆ عێراق بەناوی “پۆل برێمەر”.
ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە کە بڕیاری دەرچوونیان داوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمە یەکێکە لە هەواڵە خۆشەکان وەک جەژنێک سەیری کۆتایهێنانی داگیرکاری وڵات دەکەین، کە سەروەری خۆی بە دەست دێنێ و وڵاتمان لە داگیرکاری ڕزگاری دەبێت، لە بەسرەوە تاکوو زاخۆ پێویستە بۆ ئازادی ئاهەنگ بگێڕین”.
لە کۆتایدا هیوادارم شوێنەکانی تریش لە هەرێمی کوردستان تەنها بستێکی خاکی وڵاتمان لەژێر دەستی هیچ داگیرکەرێکدا نەمێنێت و لەگەڵ هەموو گەلانی تری رۆژهەڵاتی ناڤین پێکەوە و بەوپەڕی ئاسودەییەوە لەسەر خاکمان بژین.”
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٩-٩-٢٠٢٦
کشانەوەی ئەمریکا وەک جەژنە
کەسایەتییەکی سیاسیی کورد، لە پەیامێکدا باس لە کشانەوەی هێزەمانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و پێیوایە دەبێت بکرێتە جەژن.
No Comment! Be the first one.