چاویارنیوز _ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئهگهر دهست له تهبایی و یهكڕییزییمان نهجووڵێنین، زیاتر جێ دهمێنین. ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەنراوەکەیە
جەماوەری هەرێمی کوردستان.
حیزب و لایەنه سیاسییەکان.
ئێستا بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و نێوخۆی عێڕاق، گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسییدار و، کاریگەرییەکانی کۆی جیهان و ناوچەکهی گرتۆتەوە. دهشبینین دەوڵەتان بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن و، دەیانەوێت پارێزگاریی لەبوونی خۆیان بکەن، بەپشت بەستن بەهاوپەیمانێتیی و ڕێکكەوتنی جۆرا وجۆر.
ئهگهر لە دەوڵەتانی دراوسێی عێڕاقەوە سهرنج بدهین دەبینین: هەمووان سەرەڕای بەهێزییان لەڕووی ئابووریی و سەربازیی و سیاسیی و پێگەی جوگڕافییانەوە، لەبەر مەترسییەکانی ئەم قۆناغە، پێداچوونەوەیان کردوە بە سیاسەتی خۆیاندا و، لەهەوڵی ئەوەدان چۆن خۆیان بدەنە پاڵ یەکدیی، بۆ پارێزگاریی لە بەرژەوەندیی هاوبەشیان.
بێگومان بارودۆخی سیاسی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لهمڕۆوه: ٣٠ / ٩ / ٢٠٢٦ز، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و، دیار نیە ئاكامی ڕووداوەکان لەم قۆناغەدا بەکوێ دەگات، بەڵام ئەوە ڕوونە کە پێداویستیی قۆناغەکە کۆمەڵێك هەنگاو لە هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەخوازێت، هیچ نەبێت سوود لە ئهزموون و هەنگاوەکانی وڵاتانی دیكه وەربگرین بۆ ئێستامان و ئایندەمان.
لێرەوەش داوا لەهەموو پارتە سیاسییەکان دەکەم: بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و، بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێم بخهنه پێش ههر ئامانجێك و، ناکۆکییە نێوخۆییەکان وەلابنێن پرسە چارەنوسسازەکان لەبەرچاو بگرن. بۆیە بەپێوستی دەزانم داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، بخەمە بەردەست هەمووان، تاکو بتوانین تێیدا هێڵی گشتی هەنگاوەکانی ئایندەمان بۆ یەکگوتاریی و یەکهەڵوێستیی بکێشین، ئەمەش وەک خاڵی سەرەتای ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەدەستپێکی قۆناغێکی نوێدا.
پێشنیاریش دهكهم لهو كۆبوونهوهیهدا جگه له: كێشانی هێڵی گشتی بۆ كار و ههنگاوهكانی داهاتوومان، بهرهو یهكگوتاریی و یهكههڵوێستیی، هیچ مهسهلهیهكی دیكه تاووتوێ نهكرێ.
هەر شاد و سهركهوتووبن.
No Comment! Be the first one.