چاویارنیوز _نەزهەت حالی بەڕێوەبەری پێشوی ئاژانسی پاراستن رایگەیاندووە، پێشتر وادەی کۆتایی بۆ دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانیەتیی دژی داعش لە عێراق دیاری کرابوو. رۆڵی ئەم هێزانە بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ بووە، بەڵام ئەم جۆرە ئەرکانە رۆژێک هەر کۆتاییان پێدێت. بۆیە ئەوەی گرنگە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان لەجاران زیاتر هۆشیار و چاوکراوە بن، هیچ دەرفەتێک بە تیرۆریستان نەدرێت وەکو جاران ببن بە هەڕەشە و مەترسی.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێموایە مەترسیی ناتەبایی ناوخۆمان لە مەترسی تیرۆریستان زیاترە. بۆیە گەر بە دڵ و گیانەوە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان پێکەوە بین، دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگە سەختەکان و مەترسییەکان سەر بکەوین.
مەترسیی ناتەبایی ناوخۆمان لە مەترسی تیرۆریستان زیاترە
لێپرسراوێکی پێشووی پارتی دەڵێت: باس لە مەترسیی رێکنەکەوتنی ناوخۆیی دەکات و پێیوایە، کاتی کۆتاییهاتن بەئەرکی هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دیاریکراوبوو.
No Comment! Be the first one.