چاویارنیوز _ میدیای کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە، دووشەممە، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، پێشوازیی کرد لە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەرێم.
بەپێی راگەیەنراوی کۆمەڵی دادگەری، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کراوە و سەرۆکی کۆمەڵ هیوای خواست کە بارودۆخی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە، هاوکات گرژی و ئاڵۆزییەکان لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکەدا نییە، بۆیە لەو هەلومەرجەدا باشترین بژاردە ئاشتی و ڕێککەوتنە.
سەر کونسوڵی ئێران لە هەولێ سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کرد
سەرۆکی کۆمەڵی دادگاری پێشوازی کرد لە سەر کونسوڵی ئێران و بارودۆخی نەوچەکەیان پێکەوە تاوتوێکرد.
No Comment! Be the first one.