چاویارنیوز _ محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران راگەیاند: لە رووبەڕووبوونەوەکاندا گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە زیادکردنی مەودای مووشەکەکانمان بووەتە پێداویستییەکی حەتمی، و لە ئێستاوە دەستمان بە هەنگاوی کرداری لەو ئاڕاستەیەدا کردووە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئێران بڕیاریداوە مەودای مووشەکەکانی زیاد بکات، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە دووریی 1,000 کیلومەتر لە سنوور و کەناراوەکانییەوە وەک ئەنجامێک بۆ رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئێران مەودای مووشەکەکانی زیاددەکات
ئێران باس لە شێوازێکی نوێی جەنگ دەکات و زیادکردنی مەودای مووشەکەکانمان بووەتە پێداویستییەکی حەتمی
No Comment! Be the first one.