چاویارنیوز _ کۆمپانیای کێپلەر (Kpler) کە تایبەتمەندە بە چاودێریکردنی جووڵەی دەریاوانی رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە ئاستەكانی پێش جەنگی ئەمریكا و ئێرانی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026، کۆمپانیای کێپلەر بڵاویکردەوە، هەربەپێی داتاکانی کۆمپانیای کێپلەر، هەناردەی نەوتی خاو لە ناوچەکەدا لە 24ی ئەیلولدا و لە ماوەی نێوان 27 بۆ 29ی ئەیلول، تێپەڕی ئاستەکانی پێش جەنگی كردووە و لە نێوان 19.5 ملیۆن بۆ 22.5 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. بەمەش داتاکانی ئەمڕۆ دەریدەخەن هەناردەی نەوتی خاو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە چوار رۆژی هەفتەی کۆتایی مانگی ئەیلولدا ئاستەکانی پێش جەنگی تێپەڕاندووە، سەرەڕای بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن.
داتاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای هەناردەی نەوتی خاو بۆ ماوەی 7 رۆژ گەیشتووەتە 18.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە یەکەم رۆژی تشرینی یەکەمدا.
No Comment! Be the first one.