چاویارنیوز _ دەنگ و باسێکی نوێ بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە هۆکاری ڕۆیشتنی کارلۆس کەیرۆش لە هەڵبژاردەی غانا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەواڵی ئەوە هات کە ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران چیتر هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی غەنا ناکات و باس لەوە کرا کە دوو دۆڕانی یەک لە دوای یەکی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا وایکردبوو کە غەناییەکان بڕیار بدەن جێگەی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بگۆڕن.
لە کاتێکدا دەنگۆی ئەگەری هاوکاری ڕاهێنەری پورتوگالی لەگەڵ یەکێک لە تیپە عەرەبییەکانی کەنداوی فارس بڵاوبووەتەوە، بەحرەینیش وەک شوێنێکی ئەگەری بۆ ڕاهێنەرە تەمەن 73 ساڵەکە باسی لێ کراوە (بەپێی ماڵپەڕی yenی غەنا، دانوستانی ئەرێنی لەنێوان کەیرۆش و فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەحرەین ئەنجامدراوە)، ماڵپەڕی غەناسپۆرت ئۆنلاین بە پشتبەستن بە هەواڵێک بڵاویکردەوە کە کەیرۆش بڕیاریداوە کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی غەنا داوە بەهۆی نەبوونی ئاسانکاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکە.
بە وتەی ئەم کەسە، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە سەری سوڕما لەوەی هەڵبژاردەی غانا کەمپی مەشق و ڕاهێنانیان نەبووە و زۆر سەیر بوو کە تیپەکەی ناچار بوو لە هەمان ئەو یاریگایەدا مەشق و ڕاهێنان بکات کە یارییەکانی تێدا ئەنجام دەدرا، کە لە ڕوانگەی ئەوەوە ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی یاریزانەکانی هەبووە.
No Comment! Be the first one.