چاویارنیوز _ ڕافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا یەکێک بوو لە هێرشبەرە کاریگەرەکانی ئەوروپا، ئێستاش ئامارێکی دیکەی سەرنجڕاکێشی، بۆ تۆمار کراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەڕی هاوسکۆرد بڵاویکردووەتەوە، ڕافینیا لەم وەرزەدا زۆرترین ڕێژەی گوڵی چاوەڕوانکراوی هەیە لەنێو سەرجەم یاریزانانی پێنج خولە سەرەکییەکەی ئەوروپا؛ ئامارێک کە ئاماژە بە کوالیتی ئەو دەرفەتانە دەکات کە یاریزانەکە لە کاتی پێشبڕکێکەدا دروستی کردووە.
بەپێی ئەم ئامارە، ڕافینیا پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە لەنێو ئەو یاریزانانەی کە لانیکەم پێنج لێدانی سزایان لە گۆڵدا هەبووە، بە ڕێژەی 0.36 لێدان. ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بە تێکڕا گوڵی چاوەڕوانکراوی ڕافینیا بۆ هەر لێدانێک 0.36 و ئەو دەرفەتانەی کە بۆ لێدان دروستی کردووە کوالیتی بەرز بووە.
جێگای ڕافینیا لە لووتکەی لیستەکەدا تەنها بۆ ژمارەی لێدانەکان نییە، بەڵکو کوالیتی ئەو هەلانەیە، کە لە کاتی یارییەکەدا دروستی دەکات یان وەریدەگرێت.
لەمەش زیاتر ڕافینیا ئەم کارەساتەی لە بەرامبەر یاریزانانی هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بەدەستهێناوە و ئاستەکەی بەنرختر کردووە. پرێمەرلیگ، لالیگا، سێریا ئەی، بۆندسلیگا و خولی فەڕەنسا لەو ڕکابەرییانەن کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا یاریزانەکانیان بەراورد کراون.
No Comment! Be the first one.