چاویارنیوز _ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە دەڵێت: لە دوو هێرشی جیاوازدا، دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها و شا خالید کراونەتە ئامانج.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەهێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەبهادا دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و 28 كەسی تر برینداربوون.
باس لەوە دەکات، لەهێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شا خالید_یشدا یەک كەس گیانیلەدەستداوە و 8 کەسی تریش برینداربوون.
هەر دوابەدوای هێرشەکانیش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی خۆی لەناو خاکی سعودیەدا کە لە ئەگەری داخستنی کایەی ئاسمانی و راوەستانی گەشتە فڕۆکەوانییەکان لەو وڵاتەدا.
دوو هێرشی ئاسمانی کرایەسەر سعودیە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە رایگەیاند: دوو هێرشی جیاواز کراوەتە سەر سعودیە و لەهەردوو هێرشەکەدا کوژراو و بریندار هەیە.
No Comment! Be the first one.