چاویارنیوز _ فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت: پارتی نەیهێشتووە سەردانی شوێنی ئئەو هێرشە بکەم کە کرایەسەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، چونکە سەرکردەکانی پارتی دەزانن لەکوێوە هێرشکەکە کراوە، درۆنەکە لەلای تەلەعفەرەوە هاتبوو کەچی خرایە ئەستۆی ئێران.
باسی لەوە کردووە، هێرشەکە سەد لە سەد لەلایەن ئێرانەوە نەبووە. من یەکەم کەس بووم وەک سەرکۆنسوڵ لە کاتی رووداوەکەدا پەیوەندیم کرد و سەرکۆنەم کرد. داوام کرد بچم شوێنی رووداوەکە ببینم دوای سێ رۆژ هەر هەوڵمدا رێگایان نەدا بچمە شوێنی رووداوەکە تا دڵنیا ببمەوە، سیستمی ئەمنیی هەرێمیش زانی درۆنەکە لە کوێی ناوخۆی عێراقەوە ئاراستە کرابوو.
پارتی رێگریکرد سەرکونسوڵی ئێران سەردانی شوێنی هێرشی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بکات
بەپێی زانیارییەکان، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر: داوایکردووە، شوێنی هێرشەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەت ببینم، بەڵام پارتی رێگەی نەداوە.
No Comment! Be the first one.