چاویارنیوز _شیلان جەلال دەرگەڵەیی نووسەر و رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، لەسایەی بنەماڵەی بارزانی، هەموو سامانی ژێرزەویی وڵاتەکەمانیان برد، ئێستا دار و درەختیش نەماوە لە بادینان هەمووی بڕایەوە، لەلایەکی تریش بەناوی رێکخراوی بارزانی چەند نەمامێک ئەچێنن، گوایە کوردستان سەوزدەکەن و لە هەولێریش پشتێنەی سەوز دروست دەکەن.
باس لەوە دەکات، پارێزگارەکەی دهۆک دەڵێت: تورکیا ئەو درەختانە لەناو خاکی خۆیانەوە دەبڕنەوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە بادینان بە کوردستان و بەشێک لە هەرێم نازانن و بە تورکیایان فرۆشتووە و تورک بە هی خۆی دەزانێت، ئەوەش شەرعیەتدانە بە هەموو مافێکی تورک لە بادینان.
راشیگەیاندووە، پارتی و پارێزگاری دهۆک دەیەوێت بە عەقڵی خەڵک رابوێرێت، وادەزانێت بڕوای پێدەکەن کە درەختەکان لەناو بازاڕێکی ئەنقەرە یا ئیستانبۆڵەوە بڕاون و گەشتێک بە لۆریە دارەکان دەکەن بۆ کوردستان. بەڵام دیارە ئاگادارنین کە خەڵک زۆر لەوان هۆشیارتر و بەئاگاترە کە ئەوان دەمێکە کوردستانیان فرۆشتووە و پارەکەشی لە مێژە چۆتە هەژماری بانکەکانیان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو.
No Comment! Be the first one.