چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دوێنێ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە تاران، لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا و دواتر لە دیدارێکدا، سەرۆک کۆماری ئێران بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیای راگەیاند، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بنکەی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا، جگە لە زیادکردنی گرژی و ناسەقامگیریی بۆ وڵاتان، هەرگیز خزمەتی بە هیچ ئامانجێک نەکردووە و هەرگیزیش خزمەتی ناکات.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوە کرد، هیچ ناکۆکییەکی بنەڕەتی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا نییە؛ ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئێستا لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا پێداگربوون لەسەر پتەوکردنی هاوبەشییەکانی نێوانیان لە بوارە جیاوازەکاندا، لەگەڵ بەردەوامبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان.
ئێران و روسیا پێدارییانکرد لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ باشکردنی پەیوەندییە ناوچەییەکان
وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی ئێرانی کرد و میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، هەردوو وڵات پێداگرییان لە پتەوکردنی هاوبەشییەکانی نێوانیان کردووە لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ بەردەوامبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان.
No Comment! Be the first one.