چاویارنیوز _وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش رووناکی کردووە لەڕێگەی هەڵمەتی داشکاندنەکە.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ زیاتر لە 70%ی هەموو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی پێش رووناکی لەسەر نەماوە. قەرزی پێش رووناکی بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن، وەک پێشووتر بڵاوکرابووەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم، داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی بەمشێوەیە بووە؛
٠ مانگی ئاب:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 409 هەزار و 486
بڕی لێخۆشبوون : 140 ملیار و 91 ملیۆن دینار
بڕی کۆکراوە : 163 ملیار و 64 ملیۆن دینار
٠ مانگی ئەیلوول:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 371 هەزار و 373
بڕی لێخۆشبوون: 169 ملیار و 95 ملیۆن دینار
بڕی کۆکراوە: 216 ملیار و 79 ملیۆن دینار
٠ مانگی تشرینی یەکەم:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 170 هەزار و 239
بڕی لێخۆشبوون: 92 ملیار و 27 ملیۆن دینار
بڕی کۆکراوە: 120 ملیار و 18 ملیۆن دینار
٠ کۆی گشتی:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951 هەزار و 98
بڕی لێخۆشبوون: 403 ملیار و 13 ملیۆن دینار
بڕی کۆکراوە: 500 ملیار و 61 ملیۆن دینار
No Comment! Be the first one.