چاویارنیوز _لە وەڵامی لێدوانەکانی مەهمەت ئوچوم گەورە راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا کە وتبووی «پرۆسەی ئاشتی لە قۆناغی راگوزەردایە و پارتی دەم هۆکاری پەکخستنی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییە»، تەیب تەمەل یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم رایگەیاندووە، لە یەکەم رۆژی پرۆسەی ئاشتییەوە، ئاکپارتی و راوێژکارەکەی ئەردۆغان، هەوڵی تێکدانی کەشی ئاشتی و دانوستانەکانیان داوە و رێگرییان لە ئیرادەی هاوبەش کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئوچومی راوێژکاری ئەردۆغان، پرۆسەکەی بە قۆناغی راگوزەر ناوبردبوو و پارتی دەمی بە پەکخستنی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبار کردبوو.
پرۆسەی ئاستی تەقەی تێکەوتووە و ئاکپارتی و پارتی دەم یەکتر تۆمەتبار دەکەن
پرسی ئاشتی لە تورکیا، لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ئاکپارتی تەقەی تێکەوتووە، لەکاتێکدا ئاکپارتی هێرشدەکاتەسەر رێککەوتنەکە، هاوکات یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم دەڵێت: ئەوان هەمیشە بەردەوام دژی پرۆژەکەن.
No Comment! Be the first one.