چاویارنیوز _ وەفدێكی وەزارەتی دارایی عیراق سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانی كرد و چەند پرسێكی تایبەت بە مووچە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەفدەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆكایەتی د.حەیدەر جاسم بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی خانەنشینی عیراق بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە سەدا (سێ)ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كرا كە لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عیراق لە یەكی شەشی 2025 مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.
هەروەها لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، پرسی خانەنشینی هێزەكانی پێشمەرگە و چۆنیەتی هەژماركردنی خزمەت و مووچەكانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
وەفدێکی دارایی عێراق ساردانی هەرێمی کرد
وەفدێکی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆكایەتی د.حەیدەر جاسم بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی خانەنشینی عیراق سەردانی هەرێمی کرد.

No Comment! Be the first one.