چاویارنیوز _ وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینیدەکات، تاوەکو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بۆ نزیکەی 49 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆمان دەرکەوت، عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گەنجن، توانای منداڵخستنەوەیان لە ئاستێکی بەرزدایە هەرچەندە بەراورد بە رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشیبینیدەکەین گەشەی دانیشتووان بە رێژەی 2.4% بێت بەو پێیەش تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48.9 ملیۆن کەس، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرنامەکان هەیە؛ ئەگەر ئامادەکاریی بۆ زیادبوونی ئەم ژمارەیەی دانیشتووان نەکرێت کێشەی گەورەی نیشتەجێبوون و دەستکەوتنی سەرچاوەکان دروستدەبێت.
وەزارەتی پلاندانان؛
دانیشتووانی عیراق لەگەشەدایە
پێشیبینیدەکرێت تا ساڵی 2028، گەشەی دانیشتووانی عێراق بە رێژەی 2.4% بێت.

No Comment! Be the first one.