چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: هەرێم هیچ کارتێکی فشاری دژی بەغدا بەدەستەوە نییە.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، تەیف سامی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق مووچەی هەرێمیان راگرتووە، لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبێت عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدا بۆ نەهێشتنی کەلێنەکانی لیستی مووچە داوای بە بانکیکردن دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم لیستێکی مووچەی بێ کەموکورتی نادات بە عێراق.
وتیشی، “حکومەتی هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەرامبەر بە بەغداد بەدەستەوە نییە، دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتن.”
بەغدا بۆ نەهێشتنی کەلێنەکانی لیستی مووچە داوای بەبانکیکردن دەکات
بەغدا بۆ نەهێشتنی کەلێنەکانی لیستی مووچە داوای بە بانکیکردن دەکات.

No Comment! Be the first one.