چاویارنیوز _ وەزیری دادی عێراق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات، بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت، پێویستە هەردوولا پابەندبن بە ڕێککەوتنەکانەوە
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، رایدەگەیەنێت، کلیلی چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان پابەندبوونە بە رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم.
جەختیکردەوە، پێویستە دۆسێی نەوت لە مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە کە مافێکی دەستوورییە و راگرتنی مووچەی بە بڕیارێکی نالۆجیکی ناوبرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەرێنییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تاوەکو مووچەخۆران بێ مووچە نەبن.
وەزیری دادی عیراق:
کلیلی چارەسەری مووچە پابەندبوونە بە رێککەوتنەکانەوە
پێویستە دۆسێی نەوت و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ نەکرێت.

No Comment! Be the first one.