چاویارنیوز – محەمەد شەیاع سودانی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، باسی لەوە كردووە كە ئەگەر هەرێم پارەی نییە چۆن دەتوانێت پرۆژەیەكی گەورەی ئاو بە 600 ملیۆن دۆلار جێبەجێ بكات.
بەپێی زانیارییەكان، لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی توند لە نێوان هەر یەك لە سودانی و فوئاد حوسێن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستبووە. بەتایبەت لەو كاتەی كە فوئاد حوسێن گوتویەتی كە هەرێم پارە و داهاتی نییە ئەگەرنا خۆی موچەی فەرمانبەرانی دابین دەكرد. لە وەڵامی ئەو قسەیەدا سودانی گوتویەتی ئەگەر هەرێم پارەی نییە چۆن دەتوانێت پرۆژەی راكێشانی ئاو بۆ هەولێر بە 600 ملیۆن دۆلار جێبەجێ بكات؟
لە وەڵامی ئەو قسەیەی سودانیدا، فوئاد حوسێن گوتویەتی ئەمە پرۆژەیەكە كەرتی تایبەت بە قەرز بۆ حكومەتی هەرێم جێبەجێی دەكات نەك حكومەت خۆی پارەی پێویستی لەبەردەست بێت.
No Comment! Be the first one.