چاویارنیوز _ ئـەو قسانەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق کران، هیچ سوودێکیان نییە بۆ ناردنی مووچە، چونکە بڕیاری ناردنی مووچە لە پەرلەمان نییە و ئیشی پەرلەمانیش نییە.
گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک ڕایگەیاند: لەبری کڕوزانەوە بۆ حاڵی خەڵک تەنها داوای بانگهێشت و لێپرسینەوەی هەردوو سەرۆک حکومەتیان بکردایە لەبەردەم پەرلەمانی عێراق بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ.
وتی: لە پەرلەمانەوە تەنها پڕۆژە یاسای بودجە دەردەچێت، ئەرک و مافەکانی هەرێم لە بودجە دیاریکراوە، کاتێک هەرێم ئەرکەکەی جێبەجێ ناکات لەڕووی پابەندی داراییەوە، بەدڵنیاییەوە مافەکەشی وەرناگرێت.
ڕاشیگەیاند، بڕیاری ناردنی مووچە لای سودانییە و ئەویش دەڵێت هەتا مەرجە داراییەکان لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێ نەکرێت، مووچەی هەرێم نانێرم.
باس لەوەش دەکات، لەماوەکانی پێشوودا حکومەتی هەرێم ووتی ئەو فەرمانبەرەی (هەژماری من)ی هەبێت ئەگەر هاتوو بەغدادیش پارە نەنێرێت ئەوا ئەوان کێشەیان نابێت و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەردەگرن، وا ئەمڕۆ مانگی ٥ بوو بە ٧٧ ڕۆژ بەڵام یەک فلسمان لە هەژمارەکەیانەوە وەرنەگرت!
گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی:
کابینەی دەیەم 77 ڕۆژە مووچەی دابەشنەکردووە
بڕیاری ناردنی مووچە لای سودانییە و ئەویش دەڵێت هەتا مەرجە داراییەکان لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێ نەکرێت، مووچەی هەرێم نانێرم.

No Comment! Be the first one.