چاویارنیوز – کاتێک بە ( ماری ئەنتوانێت) هاوسەری لویسی شانزەی فەرەنسا وترا، خەڵک برسییەو نان نییە بیخوات، وتی دەی با پسکیت بخۆن.
کێشەکە ئەوەیە هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێم بڕوایان نەهێناوە کە خەڵک برسییە، بۆیە لەناو کۆشک و تەلارەکانەوە نکۆڵی لە برسێتی خەڵک دەکەن و سەرقاڵی شەڕی حزبی و ململانێی سیاسی و چنینەوەی داهاتن. سەرقاڵی دابەشکردنی ئەرزو مەرز، نەوت و جەوتن.
دوای ٣٤ ساڵ حوکمڕانی، تازە بە تازە خەڵک لەسەر ئاو و کارەبا دەکوژرێت، تازە بە تازە موچەی مانگێکیان پێنادرێ!
لە گشتی کارەساتتر، حاشیەیەک دەوری داون، هێشتا بەهەڵەیاندا دەبەن و ڕۆژ لە دوای رۆژ دووچاری هەڵەی گەورەتریان دەکەن، دۆخی خۆڵاوی نیشتیمانیان بە ئاسمانی ساماڵی بەهار بۆ وێنا دەکەن. وەکچۆن سەرۆکوەزیرانی سەردەمی شای ئێران، کاتێک دۆخی خەڵک خراپبوو، سیناریۆی دروست دەکردو مەڕی بە شاری دەهێنایە پێش کۆشک، گوایە کابرای شاری شوانەو لە سایەی سەری شا مەڕدارەکان بوژاونەتەوە، تا شای دووچاری دۆخێک کرد کەس نەیگرێت بە خۆی.
دۆخەکە لەوە دەرچوو بە حاشیەی پیسخۆرو چەواشەکار، بە بانگەشەی سواوی بوق لێدەرەکان، بە دیبەیت و کۆڕو کۆبوونەوەی ورگ زلەکان، بە زمانی لوسی چڵکاو خۆرەکان پینە بکرێت.
ئێستا کاتی شکاندنی شورای نێوان خەڵک و کۆشکە، کاتی دەست بەرداربوونە لەبەرژەوەندی حزبی و شەخسی، کاتی پەراوێزخستنی شازادە تەنگی نەدیوەکانە، کاتی راپيچکردنی بازرگانە لوسکەڵەی سەر سنورەکان و تێکشکاندنی کەل و پەلە ساختەکانیانە…
ئێستا کاتی واڵاکردنی بازاڕە بۆ کاسبکاران، کاتی لابردنی قۆرخکارییەکانی حزب و بەرپرسە ورگنەکانە، کاتی ئیرادەو دانانی پلانی جدی و خێرایە بۆ قوتارکردنی وڵات لە هەزاران قەیرانی کەڵەکەبوو.
کات کوشتن، کێشە لەحیمکردن، خەڵک بە درۆ بەڕێکردن، کێشەو قەیرانەکان نەک چارەسەر ناکەن، بەڵکو هێندەی تر لەسەر یەک کەڵەکەیان دەکەن.
گەر هەنگاوی جدی نەنرێت، ساڵ لەدوای ساڵ، خەڵک بەدرۆ دەمبەست بکرێت، ئەوا دۆخەکە دەگاتە ئاستێک، وەک کورد دەڵێت،” ئەم کەڵەکە تڕێ، هەر ڕۆژێک دەڕوخێت!”
ئەم کەڵەکە تڕێ، هەر ڕۆژێک دەڕوخێت!
“ پسکت بخۆن” / دڵشاد ئەنوەر
دۆخەکە لەوە دەرچوو بە حاشیەی پیسخۆرو چەواشەکار، بە بانگەشەی سواوی بوق لێدەرەکان، بە دیبەیت و کۆڕو کۆبوونەوەی ورگ زلەکان، بە زمانی لوسی چڵکاو خۆرەکان پینە بکرێت.

No Comment! Be the first one.