چاویارنیوز ـــ “مایکل کەین” ئەکتەری بەناوبانگی ئینگلیزی چووە ڕیزی ئەو کەسایەتیانەی کە داوای کۆتاییهێنان بە برسێتی منداڵانی غەززە دەکەن.
“مایکل کەین” ئەکتەری بەناوبانگ و پێشەنگی بەریتانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسی لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە کرد کەوا ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ ئەو منداڵانە دەربڕی کە بەهۆی گەمارۆی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنیدا دەناڵێنن.
ئەم ئەکتەرە تەمەن 91 ساڵانە نووسیویەتی: “خوراک بدەنە منداڵانی غەززە، نابێت هیچ منداڵێک لە برسا بژیت. نابێ منداڵان لە غەززەدا گەدایی خواردن بکەن. “گۆلدۆف”، خوراک بە منداڵانی غەززە بدە، ئەگەر دەتەوێ ژیان بدەیت بە بێتاوانان.”
ئەم قسانەی کین کە زۆر بە دەگمەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت، ستایشی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بەکارهێنەران سوپاسیان کرد بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەی بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی غەززە و هانی ئەوانی دیکەش دەدەن هەمان کار بکەن.
ئەم داواکارییەی مایکل کەین لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری توندی دەدەن سەبارەت بە بارودۆخی قاتوقڕی لە غەززە کە منداڵان بەهۆی گەمارۆکانی ڕژێمی ئیسرائیل و سنووردارکردنی یارمەتیەکانەوە لە برسا دەمرن.
“کین” لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە “بۆب گێلدۆف” داوە کە لە ساڵی 1985 کۆنسێرتی “Live Aid” بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاتوقڕی لە ئەتیوپیا ڕێک خست و پێدەچێت بە ناوهێنانی ئەو بانگەوازێکی ڕاستەوخۆی بۆ کۆکردنەوەی مرۆیی کردبێت.
No Comment! Be the first one.