چاویارنیوز _ حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەواوبوونی بۆڕی نوێی غازی کێڵگەی «کۆرمۆر-چەمچەماڵ» دەکات بۆ خێراترکردنی کارەکانی کارەبای ۲٤ کاتژمێری کە بە پڕۆژەی ڕوناکی ناسراوە.
لە ئێستادا غازی بەرهەم هاتووی کێڵگەی کۆرمۆر ٥۳۰ ملیۆن پێ سێجا و غازی کێڵگەی خوڕمەڵە ۱۲۰ ملیۆن پێ سێجایە. توانای بەرهەمهێنانی کارەبا چوار هەزار مێگاوات زیاترە، بەڵام ئەو ڕێژەیە ناتوانێت خواستی هەموو هەرێم لە سیستەمی ۲٤ کاتژمێری دابین بکات. لە کۆتای مانگی ئەیلول بەرهەمی غاز نزیکەی ۲٥۰تا ۲۷۰ ملیۆن پێ سێجای تر لەکۆرمۆر زیاد دەکات و بەرهەمهێنانی کارەبا شەش هەزار مێگاوات تێدەپەڕێنێت. بەڵام بۆ گواستنەوەی غازی بەرهەمهاتوو بۆڕییەکی نوێ لەکۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ ڕادەکێشرێت. چونکە بۆڕی ئێستای کۆرمۆر توانای گواستنەوەی لە ٦٥۰ ملیۆن پێ سێجا کەمترە.
کۆمپانیاکانی کار و ناترۆن سەرقاڵی کارکردنن لە ڕاکێشانی بۆڕییەکی نوێ هاوشانی بۆڕی ئێستای کێڵگەکە. بەتەواوبوونی حکومەتی هەرێم هەنگاوەکانی کارەبای ۲٤ کاتژمێری خێراتر دەکات و قەزاو ناحیەکان دەخاتە چوارچێوەی سیستەمەکەوە.
لەماوەی ڕابردوو سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە خرانە ناو سیستەمی ۲٤ کاتژمێری.
No Comment! Be the first one.