چاویارنیوز _ نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: لەسەدا (56)ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕوات، رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوت نادیارە، کێشەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئاڵۆزن و وەك خۆیان ماون.
ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق مانگانە چارەکە ملیار دۆلار زیانی پێدەگات ئەگەر شایستەی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێم بدات.
ڕایشیگەیاندووە، رۆژانە (200)هەزار بەرمیل لە هەرێمەوە بە قاچاغ دەبرێت، دەبێت حکومەتی فیدراڵی سەرپەرشتیبەرهەمهێنانی نەوت بكات لە هەرێم.
پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق:
لەسەدا 56ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەڕوات؛ رێککەوتنی سێ قۆڵی نادیارە
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق دەڵێت: وردەکاری رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدادو كۆمپانیا نەوتییەكان بڵاونەکراوەتەوە و قورسە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.

No Comment! Be the first one.