چاویارنیوز _ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی: ئەنجومەنی کۆمسیاران ناوی كاندیدانى پەسەندکردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق و بڕیاریشیداوە، هەروەها کۆمسیۆنەکە بڕیاریداوە ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی نوێنەران دەستپێبکات.
ناوی حهوت ههزارو 768 کەس کە دوو ههزارو 248 کەسیان ژن و پێنج ههزارو 520 کەسیان پیاون، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە وەک كاندید پەسەندکراون، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق دەستپێدەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستپێبکات و ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.

No Comment! Be the first one.