چاویارنیوز ــــ بارسێلۆنا کە نزیک بوو لە بەدەستهێنانی خاڵێک بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا، دواجار بە گۆڵێکی درەنگ لەلایەن “گۆنزالۆ ڕامۆسەوە” دۆڕا.
“هانسی فلیک” دوای دۆڕانی تیپەکەی بە ئەنجامی 2-1 دانی بەوەداناوە کە بارسا هێشتا لە ئاستی پاڵەوانی ئەوروپادا نییە. لە خولەکی 19 بارسا بە گۆڵێکی “فران تۆرێس” پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام پێش تەواوبوونی گێمی یەکەم “سێنی مایلۆ “یارییەکەی یەکسانکردەوە و لە خولەکەکانی کۆتاییشدا “ڕامۆس” گۆڵی بردنەوە بۆ پاریسییەکان تۆمارکرد.
ئەمە تەنها دووەم جار بوو کە بەرشەلۆنە لە خولەکی 90 گۆڵێک لە چامپیۆنزلیگ تۆمار بکات و یەکەمجار بوو لە مێژووی ڕکابەرییەکانی ئەوروپادا ڕووداوێکی لەو شێوەیە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕووبدات.
ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە بەرشەلۆنە لە کۆتا 52 یاری چامپیۆنزلیگدا کە تێدا گۆڵی یەکەمی تۆمارکردووە، سێ جار دڕاوە و هەر سێ دۆڕانەکەش بەرامبەر پاریس سان جێرمان بووە لە یاریگای نیوکەمپدا (1-4 لە مانگی شوباتی 2021، 1-4 لە مانگی نیسانی 2024 و ئێستا 2ـ1 لە ئۆکتۆبەری 2025دا).
فلیک کە تیپەکەی لە گێمی یەکەمدا تیپی باشتر بوو، دوای یارییەکە وتی: “زۆر باش دەستمان پێکرد بەڵام دوای 30 خولەک ئەوان زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و ئێمەش لەیەکتر جیا بووینەوە، ئەوان لە گێمی دووەمدا زۆر باشتر بوون و ئێمە هێچ باش نەبووین، ناتوانین بڵێین لە ئاستی پاریس سانجێرمانداین، بەڵام باوەڕم بە تیپەکەم هەیە. ئێمە باشترین ئاستی خۆمان نیشان نەدا، دۆڕانمان، بەڵام دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ باشترین ئاست و دەبێت مەشق و ڕاهێنان بکەین و پێشکەوین. ئەم یارییە زۆر یارمەتیدەرمان دەبێت، دڵنیام دەتوانین وەک پاریس سانجێرمان یاری بکەین، بەڵام دەبێت بەرگە بگرین و بەردەوام بین.
No Comment! Be the first one.