چاویارنیوز _ ده‌زگای ئاسايشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە بەهۆی کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە، 46 تۆمه‌تبار لدهستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌زار و 941 كارتی ده‌نگدان دیکەشدا له چوار پارێزگای عێراق گیراوە.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هه‌واڵگریی ورد، چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌منیی جیاجیان له پارێزگاكانی به‌غدا، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و هه‌روه‌ها رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوە و لەو چالاكییانەدا 46 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردون، كه تێوه‌گلاون له كڕین و فرۆشتن بە كارتی ده‌نگدانەوە.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لەگەڕان و چالاکییەکاندا، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زار و 941 كارتی ده‌نگدانی دیکەدا گیراوە.
ده‌زگای ئاسایشی عێراق وتوشیه‌تی، “سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران و له‌گه‌ڵ كارته دهستبهسهرگیراوهكاندا، هه‌واڵه‌ی دادگاكان كراون بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌دژیان”.
بەهۆی كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدانەوە 46 كەس دەستگیركران
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەی هەڵبژاردن، سەرپێچی لایەنەکان بە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدانەوە زیاددەکات، بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش ژمارەیەک کەس لەسەر کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەستگیرکراون.

No Comment! Be the first one.