چاویارنیوز ـــ تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئینگلتەرا هۆشدارییەکی ڕوونی بۆ ئەستێرەکانی وەک جود بێلینگهام و کۆل پاڵمەر بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە “تیپەکە” لە هەموو یاریزانێکی تاک گرنگترە کە لە ڕێگای بردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٦دایە.
بێلینگهام ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید هێشتا لە نەشتەرگەری شانەکانی لە هاویندا بە باشی چاک نەبووەتەوە و تاڕادەیەک بۆ یارییەکانی بەرامبەر وێڵز و لاتڤیا لە نوێترین لیستی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا جێگیر نەبووە. هەروەها پاڵمەر لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگای چێڵسی بەشداری نەکردووە.
“توخێڵ” پێش ئەوەی لیستەکە ڕابگەیەنێت قسەی لەگەڵ بێلینگهام کردووە و هۆکارەکانی پەیوەندی نەکردنی بۆی ڕوونکردووەتەوە و دەڵێت: یاریزانە بەتواناکان کۆناکەینەوە، هەوڵدەدەین تیپێک دروست بکەین، تیپەکان جامەکان دەبەنەوە نەک تاکەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ وا نییە کە بڵین نەتوانین تیپێک دروست بکەین لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە لە تیپەکەدا نین، ئێمە تیپێکمان دروستکرد بەو یاریزانانەی کە ئامادەبوون و ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، بۆیە جارێکی دیکە لەگەڵ یاریزانەکان بەردەوام دەبین، کەس نەیگوت نەمانتوانی هەمان ئاستمان هەبێت یان تەنانەت باشتر لەگەڵ ئەوانی تردا وەک تیمێک بگەینە مۆندیال ئێمە تیپێکی بێ نازناو دەبین لەو پێشبڕکێیەدا، لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ئەو تیپانە دەبینەوە کە چەندین جار نازناوەکەیان بەدەستهێناوە.
No Comment! Be the first one.