چاویارنیوز ـــ دەیڤید بێرنابیۆ، پەیامنێری یانەی بەرشەلۆنە و ڕۆژنامەی سپۆرت، لەم دواییانەدا ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەکەی گرت.
بێرنابیۆ کە بەزۆری وریایە لەسەر ڕەخنەگرتن لە یاریزانانی بارسا، ئەمجارە نەیتوانیوە بێباک بمێنێتەوە بەرامبەر بە ڕەفتاری ئەم دواییەی یامال و بە “نەگونجاو” وەسفی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یامال لە کۆتایی هەفتەدا گەشتێکی بۆ کرواتیا کردووە و لەگەڵ دەزگیرانەکەی گۆرانیبێژەکەی چەند کاتژمێرێک لەناو کۆپتەرێکدا بەسەر دەریای ئەدریاتیکدا بەسەر بردووە. بێرنابیۆ لە کاردانەوەی ئەم کارەدا وتی: ئەم جۆرە ڕەفتارە ئاسایی نییە لەلایەن یاریزانێکەوە کە پێکاوە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی جددی هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئایا ئەمە بە بێباکی نازانرێت؟ ئایا یاریزانێکی گەنج، پێویست ناکا کاتێک پێکاوە زیاتر گرنگی بە تەندروستی و ئامادەکارییەکانی بدات؟ هەروەها بێرنابیۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەرچەندە یاریزانان مافی خۆیانە ژیانی تایبەتی خۆیان هەبێت، بەڵام ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە دەتوانێت لێکەوتەی نەرێنی لەسەر ژیانی وەرزشییان هەبێت و گرژی لە نێوان هاندەران و یانەکەدا دروست بکات.
ئەو ڕەخنانە لە کاتێکدایە کە یامال لە کاتی چاکبوونەوەدایە و بەرشەلۆنە هیوادارە ئەو یاریزانە بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی، بەڵام ڕۆژنامەنووسان و هاندەرانیش پێیان وایە پابەندبوون بە بنەما پڕۆفشناڵەکان و گرنگیدان بە چاکبوونەوەی جەستەیی گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ یاریزانە سەرەکییەکان و هەر بێباکییەک دەتوانێت کاریگەری لەسەر پلانەکانی تیپەکە هەبێت.
بەم شێوەیە ئەم هەنگاوەی ئەم دواییەی یەمال کاردانەوەی توندی میدیاکان و شارەزایانی تۆپی پێی ئیسپانیای لێکەوتەوە و مشتومڕێکی زۆر لەسەر بەرپرسیارێتی پڕۆفشناڵی یاریزانان دروستبووە.
No Comment! Be the first one.