چاویارنیوز ـــ ئارنێ سلۆت ڕاهێنەری لیڤەرپوول بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی ئینگلتەرا دوای ئەوەی چوار شکستی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکرد.
ئەنجامەکان وایکردووە باس لە قەیرانێک لە ئەنفێڵد بکرێت لە سەردەمی ئەو یاریزانە هۆڵەندییەدا، بەتایبەتی دوای ئەو گواستنەوە گرانبەهایەی کە یانەکە پێیدا تێپەڕیوە. بەڵام سلۆت هێمنی خۆی پاراستووە و پێدەچێت ئەزموونی پێویستی هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ گوشاری میدیاکاندا.
سەرەڕای هاوینێکی بەرهەمدار، گرێبەستە گرانبەهاکانی وەک ویرتز و ئیساک تا ئێستا نەیانتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانییەکان بن، چونکە تا ئێستا هیچ کامەیان نەیانتوانیوە گۆڵ لە پریمەرلیگدا تۆمار بکەن. هەروەها یاریزانە بەئەزموونەکانی وەک محەمەد سەڵاح و ڤێرجیل فندایک لە هەفتەکانی سەرەتای ئەم وەرزەدا ئاستێکی باشیان پێشکەش نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە نوێیە گەورەکانیان واژۆکردووە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، سلۆت سەرەڕای ئەو هەموو شەپۆلە ڕەخنەیە، هێشتاکوو ئارامە، تەنانەت بە تایبەتی دانی بەوەدا ناوە کە میدیای هۆڵەندا زۆر توندترە لە میدیای ئینگلیزی. کەواتە دەبێ بزانین ئەگەر ئەنجامەکان باشتر نەبن و پرسیارە سەختەکان بەردەوام بن، ئایا ئەم بۆچوونە دەپارێزێت؟
بەڵام سلۆت نامۆ نییە بە فشاری میدیاکان. هەروەها لە ماوەی یاریکردنی لە خولی هۆڵەندا چەندین جار ڕەخنەی لێگیرا و تەنانەت لەلایەن هەندێکەوە نازناوی “مار”ی لێنرا کاتێک لە یانەی “ئەلکمار”ەوە پەیوەندی بە “فاینۆرد”ـەوە کرد. ڕاهێنەری ئێستای لیڤەرپوول تاکتیکێکی دیاریکراو بەکاردەهێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەشوهەوای نەرێنی دەوروبەری، کە ئیلهامەکەی لە پاسکیلسواری بەناوبانگ “لانس ئارمسترۆنگ” وەرگرتووە. دەوترێت ناوبراو بە ئەنقەست کاتێک کە لە ژێر فشار و ڕەخنەدایە، زەردەخەنە دەکات بۆ لاوازکردنی ڕەخنەگران و ڕکابەرەکانی لە ڕووی دەروونییەوە، وەک ئەوەی ئارمسترۆنگ لە کاتی دابەزینیدا کردوویەتی.
No Comment! Be the first one.