چاویارنیوز ـــ لە ساتێکی دەگمەندا دوو ئەستێرەی گەورەی جیهانی وەرزش، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە باڵکۆنی هۆتێلێکی شاری ڕیاز یەکتریان بینی و پێکەوە گفتگۆیان کرد.
کۆبوونەوەکە کە دوور لە چاوی گشتی و میدیاکان بەڕێوەچوو، وێنەگرانی تووشی سەرسوڕمان کرد و سەرنجێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. جۆکۆڤیچ هەفتەی ڕابردوو بەشداری پاڵەوانێتی “Six Kings Slam”ی کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە سعودیە بەڕێوەچوو و دواتر دەرفەتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی بۆ ڕەخسا.
لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییەیدا، جۆکۆڤیچ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیلهامی لە بەردەوامی چالاکیی وەرزشوانانی گەورەی دیکە وەرگرتووە. وتیشی: دەمەوێت بزانم تا چەند دەتوانم بڕۆم، لە جیهانی وەرزشدا نموونەی وەک لیبرۆن جەیمس لە تەمەنی 40 ساڵیدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و تۆم برادی کە تا تەمەنی پیری لە لووتکەدا بوون، پاڵنەرێکی گەورەن بۆ من. ئەم تێڕوانینە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە جۆکۆڤیچ بەدوای ژیانی وەرزشی درێژخایەن و پاراستنی کوالیتی ئاستەکەیدا دەگەڕێت.
جگە لە ئیلهامبەخشین بە کەسانی دیکە، ئەو یاریزانەی تێنیسە بە ڕەچەڵەک سێربی باسی لە داهاتووی وەرزشی خۆی کرد و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی لە تێنسدا ڕاگەیاند: “لە ساڵانی داهاتوودا تێنس دەتوانێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەردا بێت و دەمەوێت بەشێک بم لەم پرۆسەیە. دەمەوێت لە یاریگادا بم و شایەتحاڵی گەنجبوونەوەی وەرزشەکەمان بم، بۆ ئەوەی سەکۆیەکی بەردەوام بۆ دەیان ساڵ دروستبکرێت”.
جگە لە بانگەوازی میدیایی، دیداری ئەو دوو ئەفسانەیە بیرهێنانەوەی کاریگەری وەرزشوانەکانە لەسەر یەکتر و هاندەرێکە بۆ پاراستنی کوالیتی و تەمەن درێژی ژیانی پیشەیی خۆیان، چ لە تێنس و چ لە تۆپی پێدا، و ئەوە نیشان دەدات کە تەنانەت گەورەترینەکانیش بەدوای گەشەکردن و گۆڕانکاریدا دەگەڕێن.
No Comment! Be the first one.