چاویارنیوز ــــ لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە لە تەمەنی 18 ساڵاندا جارێکی دیکە ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپادا تۆمارکرد.
لامین بە تۆمارکردنی گۆڵی لێدانی سزا بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگدا، بووە دووەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا کە بە لێدانی سزا گۆڵ تۆمار بکات.
پێش لامین یامال، تەنیا بۆجان کرکیچ توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی لەو شێوەیە تۆمار بکات؛ بۆجان کرکیچ لە تەمەنی 18 ساڵ و 90 ڕۆژدا لە چامپیۆنزلیگ لە مانگی تشرینی دووەمی 2008 بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆن بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد. ئەوەی جێگای سەرنجە هەردوو یاریزانەکە لەو کاتەدا درێسی بەرشەلۆنەیان لەبەردا بوو.
لامین یامال کە ئێستا بە یەکێک لە ڕووخسارەکانی داهاتووی تۆپی پێی جیهان دادەنرێت، لە تەمەنێکی هێندە بچووکدا بە هێمنیی نموونەیی خۆی نیشانی دا کە نەک هەر بەهرەی هەیە بەڵکو کەسایەتی گەورەی هەیە کە لەسەر شانۆ گرنگەکان ئامادە بێت. ڕیکۆرد شکاندنەکانی ناوبراو بەردەوامە و پێدەچێت بەرشەلۆنە کە دیاردەیەکی لەو شێوەیەی هەیە، شایەتحاڵی لەدایکبوونی یەکێک لە ئەستێرەکانی نەوەی نوێی تۆپی پێی ئەوروپایە. لامین یامال لە دوو وەرزی ڕابردوودا بە گشتی 105 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و توانیویەتی 25 گۆڵ بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکات.
No Comment! Be the first one.