چاویارنیوز – شتێکی ناشیرین لەم خوولەی پەرلەمانی کوردستان هەیە، ئەویش دزینی بابەتی یەکتر و بردنی پۆست و نووسینی رۆژنامەنووس و خەڵکی شارەزایە لە لایەن پەرلەمانتاران…
بۆ نموونە پەرلەمانتارێک بە دواداچوون لە سەر کەیسێک دەکات نووسراوێک بڵاودەکاتەوە و ئامارێک دەهێنێ و لێکدانەوەیەک دەکات پەرلەمانتارێکی دیکە دوای مانگێک قسە لە سەر هەمان بابەت دەکات بەس بە نەوعێکی جیاواز…
18 مانگە هەڵبژاردن کراوە یەک کۆبوونەوەت کردووە بۆچی تاقەتی بە دواداچوونت نییە؟! بۆچی بابەت و زانیاری خەڵکی دیکە دەدزی، بەڵام پێت عەیبە ئاماژە بە ناوەکەی بکەی و بڵێی لە فڵان کەسم وەرگرتووە!؟
بەداخەوە ئەم دیاردەیە لە پەرلەمانتارانی عێراقیش هەیە بە تایبەت ئەوانی عەرەبی نازانن، قسەی گرووپەکانی واتس ئەپ دەدزن و دەیکەنەوە کوردی!
مەحمود یاسین کوردی
No Comment! Be the first one.