چاویارنیوز – مادام شێروان شێروانی لە زیندانە لەیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا هیچ یادکردنەوە و پانێڵ و پیرۆزباییەک شوێن خۆی ناگرێت، چونکە لەلایەک ئەوەندە کاری ڕۆژنامەگەری ناشرین بووە کە شایەنی یادکردنەوە نییە، بەڵکو شایەنی ڕەخنەی جدییە و لەوەش خراپتر ڕۆژنامەنوسێکی وەک شێروان شێروانی چەندین ساڵە لە زیندانە
من نازانم ئەم ڕقەی دەسەڵاتی هەولێر لە شێروان چییە؟
من نازانم پارتی پیاوێکی عاقڵی تیا نییە بڵێن چەندین ساڵە ئەم کورە گەنجە بۆ لە زیندانە؟ دەبێ تاوانی ئەم گەنجە چی بێت کە پارتی وا بە قیرسچمەیی وڕکی لێ گرتووە و لە زیندانی توند کردووە.
بەبەرچاومانەوە بەعسی و جاش و مستەشارەکان لە هەرێم داڵدە دەدرێن، کەچی چەندین ساڵە ڕۆژنامەنوسێکی نازدار کە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە، لە هاوسەر و منداڵەکانی و دایکە جەرکسوتاوەکەی دابڕاوە و باوکی گیانی لەدەستدا و تەنانەت ڕێگەیان نەدا بەشداری پرسەکەشی بکات.
تاکە هەڵەیەک شێروان کردبێتی ئەوە بوو گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی ساختە ویستیان ناوبانگی بەکاربینن و کاندیدی بکەن بۆ پارلەمان، بەڵام شیروان شانسی هەبوو کە سەری نەگرت و وەخت بوو شێروان لە مڵکی هەمووانەوە ببێتە موڵکی هێزێکی ساختە.
ئیستا من دەپرسم بۆ منداڵەکانی شێروان چ جیاوازی هەیە کورد حوکم بکات یان بەعس؟ گەر دایکێک جەرگی بسوتێت، دیکتاتۆر لەسەر کورسی بێت یان شۆرشگێڕ، بێریبەسەر دەسەڵاتی هەبێ یان جامانەبەسەر چ جیاوازییەکی هەیە؟
لە ئیستادا هەموو شەقامەکانی پایتەخت ئاڵتون بێت مادام گەنجێک بەبێ تاوان لە زیندانە، ئەوا هیچ بەهایەکی نییە و غەدری بەندکردنی شێروان شێروانی کۆی دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
مادام شێروان لە زیندانە، ئەزموونی سی و پێنچ ساڵ لە حوکمرانی کوردی لەبەردەم بەرپرسیاریتی ئەخلاقی و سیاسی و ویژدانیدایە.
عەزیز ڕەئووف:
من نازانم پارتی پیاوێکی عاقڵی تیا نییە بڵێن چەندین ساڵە ئەم کورە گەنجە بۆ لە زیندانە؟
من دەپرسم بۆ منداڵەکانی شێروان چ جیاوازی هەیە کورد حوکم بکات یان بەعس؟
No Comment! Be the first one.