چاویارنیوز – کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ڕۆژنامەنوسی دیاری یەکێتی لە نوسینێکدا بەناوی ” من و ئیمان” دەنوسێت:
• خاتوو ئیمان لە كەK24 چەند جارێك وتی (بافڵ) بەبێ دانانی هیچ وشەیەكی ئەتەكێتی میدیا، تەنانەت (كاك ـ بەرێز ـ رێزدار ـ هێژا…هتد) كە ئەمانە (پێشگرناوی ناو میدیان)، هیچ لەم وشانەی بەكارنەهێنا، من دڵنیابووم و گومانم نەبوو كەK24 رۆژی داهاتوو پۆزش یان رونكردنەوەی رەسمی یان داوای لێبوردن لە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی ئەو حزبە دەكات
• لە مانگی 8 ی ساڵی 2022 من لێپرسراوی كەناڵێکی یەکێتی بووم و تەمەنی خزمەتی یەكێتی بوونیشم 40 ساڵ بوو، خزمەتی ناو میدیای حزبەكەشم 30 ساڵ بوو، خۆشم 56 ساڵ تەمەنم بوو. لەسەر ئەم رستەیە (سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی) لەبەرئەوەی تەنها نازناو دانرابوو، وشەی سەرۆك لەبەردەم ناوی كاك مەسعود دانەنرابوو، سەرۆك بافڵ بە فرمانی خۆی جارێ ئێمەی كارەبا كرد و ئەم سزایەش تەنها لەسەر من وەك سەرنووسەر و بەرپرسی سایتی رەسمی نەوەستا، بەڵكو بۆ ماوەی یەك مانگیش كەناڵەكەی داخست.
• تەنها وشەی سەرۆك بۆ جەنابی كاك مەسعود دانەنرابوو نازناوی بارزانی دانرابوو لانەدرابوو، بەپێی هەندێك بۆچوونی زمانەوانیش وترا كە وشەی سەرۆك لەو رستەدا بۆ هەردوو كەسایەتیەكە دەبێت.
• گرنگ لەم بەراوردەدا ئەوەیە كە ئیمان دەرباس و K24 كەسیان سزا نەدران، دیارە من هەڵە بووم لەچاوەڕوانیەكەمدا، وامدەزانی بیركردنەوەی میدیایی و پرۆتۆكۆلی ناوهێنان لای هەموو كەناڵەكان وەك یەكە
• ئێستاش هیوادارم و داواكارم میدیاكانی یەكێتی هەر بەڕێزەوە بەو زمانەی كە فێركراون، بەو ئەتەكێت و جوانیەی كە پێی ناسراون بەردەوام بن
• ئەگەر ناوی سەرۆكی یەكێتیش بە ناوی تاق و تەنهای خۆی بوترێت، ئێوە لە ریتمی قوتابخانەی زمانەوانی خۆتان لامەدەن و نازناوی هیچ بەرپرس و سەرۆكێك دەستكاری مەكەن، چونكە میدیاش پرۆتۆكۆڵی زمان و ئەتەكێتی ناوبردن و ئاخاوتنی لێدابماڵیت، دەبێتە میدیای (فاڵتۆ).
کاروان ئەنوەر:
لەسەر کاک مەسعود، سەرۆک بافڵ یەک مانگ سزای دام
هیوادارم و داواكارم میدیاكانی یەكێتی هەر بەڕێزەوە بەو زمانەی كە فێركراون، بەو ئەتەكێت و جوانیەی كە پێی ناسراون بەردەوام بن.
No Comment! Be the first one.