خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانی سیستەمی حوکم ڕانی و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان

ملی ئەم حوکمڕانییە لە کوێدا خوار بووە؟

لە هەرێمێکدا کە لەسەر دەریایەک لە نەوت و غاز و داهاتی ناوخۆیی دانیشتووە، هێشتا پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵک وەک مەتەڵێکی بێ وەڵام ماوەتەوە. ناڕوونی لە داهاتەکان، نەبوونی شەفافیەت، و وابەستەکردنی تەواوی ژیانی هاووڵاتیان بە ململانێ سیاسییەکانەوە، نیشانەی ئەوەن کە ئابووریی ئەم هەرێمە لەبری ئەوەی لەسەر بنەمای گەشەپێدان بێت، لەسەر بنەمای قۆرخکاریی حزبی و بنەماڵەیی داڕێژراوە بۆبنەماڵەو دەوروبەریان .
حوزه‌یران 27, 2026
4 Views