چاویارنیوز ـ لە کۆبوونەوەی تایبەتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران ژمارەیەک رۆژنامەنووس، نووسەر و شڕۆڤەکاری عێراقی لەبارەی کێشەی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گوتوویەتی: لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێ، ئەوانیش عێراقیین جیاوازی ناکەین.
زەیدی ئەوەشی گوتووە: کە نایەوێ کێشەی ساڵانی رابردووی مووچەی هەرێم لە حکومەتەکەی ئەو دووبارە ببێتەوە.
یەکێک لە ئامادەبووان پێی گوتووە: کێشەی ناوخۆی و ناسەقامگیری هەرێم کاریگەری خراپی لە سەر بەغداد و حکومەتەکەت دەبێت…
وەکو خۆم رەشبین نیم، بەس واقیعیم ئێستاش پێم وایە عەلی زەیدی کارمەندی ئیتاڕە، بەڵام ئایا دەتوانێ سەڵاحیەتە دەستوورییەکانی خۆی بەکاربهێنێ گۆڕانکاری بکات، چونکە گرنگترین خاڵی بەهێزی ئەوەیە کە پێویستی بە پارەو خۆدەوڵەمەند کردن نییە!
مەحمود یاسین کوردی
No Comment! Be the first one.