چاویارنیوز – ئەمڕۆ بۆ من ساتێکی ئێجگار ناخۆش بوو، لەمێژە ئەو هەستە ناخۆشەم لەلا دروستنەبوە..
زیاتر لە (٥) ساڵ دەبێت لەگەڵ شێروان شێروانی ڕووبەڕوو گفتوگۆمان نەکردوە..
بە هۆڵەکانی زیندان تێپەڕیم، لەژوورێکی زیندان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی زیندان شێروانم لە ئامێزگرت و ماچم کرد…
بەویقاربوو، بەڵام ڕەنگی زەردو برسی،
شیروان حەوت ڕۆژبوو نانی نەخواردبوو، زیاتر لە پێنج ساڵیشە؛ زیندانە لەسەر هیچ..
هەستێکی سەیر بوو لەو کاتەدا!
بەڕێوبەر زۆر باسی سەروەری یاساو جێبەجێکردنی وەک خۆی دەگرت.
بەڵام بیری من لە شوێنی تر..
من لە هەموو دۆسیەکانی دادگایکردنی شێروان شێروانی ئامادەبووم، دەمزانی چەند بێتاوان ئەوە پێنج ساڵ زیاترە لە زیندانە! دەبێت سێ ساڵی دیکەش لە زیندان بێت، لەولاش دەیان ئەنفالچی بەرپرسی گەندەڵو قاچاجچی و سەرانەسێن و تەنانەت بکوژو تاوانباریش لە دەرەوەی زینداننن!
نیو کاتژمێر گفتوگۆمان کرد، بەڵام گفتوگۆی بێ ڕۆح! باسی مانگرتنی، باسی مافی مۆڵەت و گواستنەوە( کەنایانەوێ هیچی بۆ بکەن)..
بەو پەڕی بێتاقەتی و شەرمەوە بە ماچ و لە باوشگرتنێک بەجێمهێشت…
قورسە بەبێ تاوان چەندین ساڵ لە زیندانت کەن و دور لە خۆت منداڵەکانت گەورەبن، جوامێریە لەگەڵ باوەڕەکەت ڕاستگۆبیت.
ببورە شێروان ببورە، هیچم ئەوتۆم پێنەکراوە بۆت، بەڵام لە یەکەم ڕۆژی دادگایەکەتەوە چیرۆکی ئازای و بێ تاوانیم باسکردویت.
ڕۆژانی پێشوتر منداڵەکانتم دیت، لە ئامێزی دایکە جوامێرەکەیاندا سەربەرزانە ژیان دەکەن.
خودا دەرگای ئازادیت بۆ واڵا بکات.
على حمە ساڵح – بڕیاردەری هەڵوێست
No Comment! Be the first one.