چاویارنیوز – کابرای تورکمان بە ئاشکرا کەرکوکی کرد بە شاریکی سەر بە جیهانی تورک،کەچی نە ئەسحابی کەرکوکی دڵ و نە ئەسحابی کەرکوکی قودس فزەیان لێوە نایە بۆ ئەوەی خاڵە رەجەب عاجز نەبێ لێیان
جاران کە کەرکوک لە ژیردەستیاندا بوو دەیاندۆشی و جادە پان بوو موزایەدەیان پیوەدەکرد ، هەزارەها گەنجی کوردی خێرلەخۆ نەدیو بونە قوربانی بەلام زۆریش بوون لە مزایەدەی جادەی پاندا بەبێ ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع غەیری قسە هیچیان بۆ کەرکوک و کەرکویەکان کردبێ بوونە وەزیرو پەرلەمانتارو راویژکارو شتی تریش کەچی ئیستا کڕ کەوتون
لە کاتیکدا کە کەرکوک لە ژیر سەیتەرەی ئەحزابی کوردیدا بوو لەسەر یەک قسە یان یەک هەلویست نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لە ئەنجومەنی پاریزگاو پەرلەمان و حکومەتی عیراق دەیان کرد بە هەرا.
کەچی هەموو نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی پاریزگاو لە پاریزگاو لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق کپ بون چونکە ئیعازیان پێنیە قسە بکەن
بزانە عەرەب چی بە کورد دەکات لەسەر شتیک کە مافی خۆشیان نیە . بۆ نمونە تەنها لەسەر حەرفی (ی) لە بەرئەوەی لە لەوحەی سەر باڵەخانەی ناحیەی قامیشلۆ لە رۆژئاوا بە (و)نوسرابوو عەرەبەکان یەک دنیا حەملەیان لەسەر کورد کرد تا کردیانەوە بە قامیشلی
یان تەنها لەبەر ئەوەی سەرۆکی حیزبیک لە کاتی هەلبژارنداو بۆ مزایەدەی هەلبژاردن لە کەرکوک قسەیەکی کردبە دڵنیان نەبوو بزانە چیان پێ کرد
ئیستا ئەوان بەوە ناوەستن کە بڵین کەرکوک عیراقیە ئیستا دەڵین سەر بە جیهانی تورکە کەچی هەموان بێ دەنگن
بە هەموو نوێنەرانی کورد هیندەی ئەرشەد ساڵحیان بە تەنها پێ ناکریت کە ئەو بە کوردی دەکرد.
لەوانەیە بلین تۆ چیت کردوە بۆ کەرکوک،من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان عیراق بووم لە لیژنەی یاسایی ساڵی ۲٠۱٠ بۆ ۲٠۱٤ .لە خولی یەکەمی پێش خولەکەی ئیمە واتە لە ساڵی ۲٠٠٦ بۆ ۲٠۱٠ دوو یاسای دەرچوبون هەردوکیان دژی روانگەی کوردی بون بۆ کەرکوک هەردوکیانمان هەڵوەشاندەوەو لە بەرژەوەندی کەرکوک چاکمان کردنەوە ئەوانیش یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەقیکی تیدا بوو کە وەزعیکی تایبەتی نالەباری دەبەخشی بەکەرکوک کە لە بەرژەوەندی کوردستانی بونی نەبوو هەلمان وەشاندەوەو وەکو پاریزگاکانی ترمان لیکرد
دوەمیش یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان ئەویشمان چاک کردەوە
تەنانەت کار گیشتە ئەوەی لە ناو پەرلەمان شەری دەستەو یەخەی لەسەر بکەین لەگەل مزایەدەچیەکان.
هەروەها ساڵی ۲٠۱۱ پرسیاریکم ئاراستەی سەرۆک وەزیران مالکی کرد کە بۆچی بریارەکانی لیژنەی جیبەجێ کردنی مادەی ۱٤٠ بەتایبەت برگەی تایبەت بە هەلوەشاندنەوەی بریارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و لیژنەی کاروباری شیمال تایبەت بە زەویە کشتوکالیەکانی کەرکوک و ناوچە کیشە لەسەرەکان لە ساڵی ۲٠٠۷ ەوە بۆی نیردراوە (واتە لە تیرمی یەکەمئ مالکیەوە)بۆچی نایانخاتە ناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بریاریان لیناداو خەوێنراون (کەسیش بەدواداچونی بۆ نەکردبوو)کە پرسیارە پەرلەمانیەکەم گەیشتبوە بەردەستی هاوزەمان لەو کاتەدا وەزیرەکانی لیستی عیراقیە(سوننەکان)وەک هەلویست دژی مالکی کە هەندی لە سەرکردە سونەکانی راوەدونابوو کشابونەوە بۆیە لە دانیشتنی ۳٠/۱۱/۲٠۱۱ ئەو بریارانەی لیژنەی جێبەجی کردنی مادەی ۱٤٠ ی خستە ئەجیندای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و دەنگیان لەسەر درا
دوای ئەوە عیراقیە گەرایەوە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کە عەرقەلە دروست بکات بۆ بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بریارەکەی نارد بۆ ئەنجومەنی شواری دەولەت بە بیانوی ئەوەی کە بریارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی هەلوەشاوە یاسان و دەبیت رەئی ئەنجومەنی شورایان لەسەر وەر بگیریت بۆیە ناردی بۆئەو ئەنجومەنە کە سەر بەوەزارەتی داد بوو وەزیرەکەشی کە شۆفینی بوو دوای دەخست
،بەلام من بەدواداچونم کردو بۆم دەرکەوت کە ساڵی ۲٠٠۷ لیژنەی جیبەجیکردنی مادەی ۱٤٠ رەزامەندی ئەنجومەنی شورای پیشتر وەگرتوە و پیویستی بەوە نیە جاریکی تر بنیردرێنەوە بۆ ئەنجومەنی شورا ،بۆیە داوام لە کوتلە کوردیەکان کرد کە ئەوەی وەزیر دەیکات پیچەوانەی یاسایەو بە ئەنقەست دوای دەخات و دەبێت یەکسەر بیناگیڕیتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی وەک پرۆژە یاسا بیان نیریت بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی پەرلەمان وەک یاسا هەلیانبوەشینیتەوە وە وتم ئەوەئ وەزیر دەیکات پێشیلی دەستور و ئەرکی خۆیەتی بۆیە دەبیت ئیستیجوابی بکەین بەلام ئیستیجواب پیویستی بە ۲٥ دەنگ هەبوو داوام لە سەرۆکی کوتلە کوردیەکان کرد با ئیمزا دژی وەزیری دادی ئەوسا کۆبکەینەوەو پەلکێشی بکەین بۆ پەرلەمان بۆ لیپرسینەوە بەلام بەداخەوە بە پیرەوە نەهاتن
ئیستا کەرکوک ئینکاری نەک هەر کوردستانی بونی دەکرێ بەلکو دکریتە شاریکی تورکمان بەلام بازرگانەکانی سیاسەت بێ دەنگن
No Comment! Be the first one.