چاویارنیوز _ د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانم وت: هاووڵاتیانی هەرێم چۆن دەتوانن قەرزی کارەبا بدەنەوە لەکاتێکدا مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە نەک تەنها کارەبا، بەڵکو ئێستا بەنزینیش لەهەرێمی کوردستان گران بووە، لە هەولێریش بەنزین دەستناکەوێت و بەنزینخانەکان داخراون.
حکومەت داوای قەرز لەو فەرمانبەرانە دەکات کە مووچەیان وەرنەگرتووە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێم موچەی بە هاووڵاتیان نەداوە و داوای قەرزی کارەبایان لێ دەکات
No Comment! Be the first one.