چاویارنیوز – ماوەیەکە پارتی فرمسێکی تیمساحی بۆ چەند تۆمەتبارێک دەڕێژێت و بە شان و باڵی ئازادی مافی مرۆڤدا هەڵدەدات، بەڵام زیندانەکانی خۆی پڕکردووە لە چالاکوان و رۆژنامەنووسی بێتاوان، کە دواینیان رۆژنامەنوس سەباح ئەتروشی و مامۆستا رێبەرئیمینکین، تاوانی ئەم دوو بەرێزە تەنیا دژی گرانی کارەبای پرۆژەی رووناکی و وەرگرتنی سەرانە و پارەی زۆر، بەنیازبوون خۆپیشاندان بکەن.
ئەم چالاکوان و رۆژنامەنووسانە بەنیازبوون لە ٧/٤/٢٠٢٦ لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی کارەبای دهوک خوپیشاندان بکەن و سەباح ئەتروشی و رێبەر ئێمینکی سەرپەرشتی ئەو خوپیشاندانە بکەن، خەلکێکی زور پشتیوانیان کردون کە لە
پرۆژەی گرانی بەناو روناکی پارەی زۆر و لەڕادەبەدەریان بۆ هاتووەتەوە، بەڵام لە ٤/٤/٢٠٢٦ ، واتە سێ رۆژ پێش وادەی خۆپیشاندانەکە، سەباح ئەتروشی لە مالەکەی لە گەڕەکی زرکای دهوک و ماموستا رێبەر ئێمینکی لە گوندی ئێمینکێ لە ناو باخەکەی دا لە لایەن ئاسایشی دهوک دەست گیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون، لای پارتی نەک خۆپیشاندان، نیازی خۆپیشاندانیش تاوانە.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و شەرمەزارییە، سەرەتا ئەم دەستگیرکراوانە چونەتە بەردەم دادوەری لێکولینەوە و پێیانوتراوە بەپێی مادەی ٢ خراپ بەکارهێنانی ئامیری پەیوەندی راگیراون، بەڵام چەند روژێک پێش ئێستا مادەکەیان گوریوە بە ماددەی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، و بەنیازن هاوشێوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی و هاوڕێکانی تۆمەتیان بۆ بهۆننەوە و بەتۆمەتی یاسایی ساختە لە زیندان بیانهێڵنەوە، کەسوکارەکەشیان داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە پارتی کە خۆی شەرم لەم رەفتارە نایاسایی و نا مرۆڤانەیە ناکات و بەڕاست و چەپدا کەوتووەتە دەستگیرکردنی رۆژنامە نوس و چالاکوانان، چۆن لەڕووی دێت باسی یاسا و مافی مرۆڤ و دیموکراسی بکات؟
ئەم هەوڵەی نامرۆڤانە و ترسنۆکانەی پارتی دژی ئازادیخوازانی بەهدینان پەڵەیەکی تری رەشە بەنێوچاوی کابینەی نۆ و سیاسەتەکانی دژی ئازادیخوازان و ئێمەش دەبینە دەنگی مەزڵومان دژی زاڵمان.
شنیار ئەنوەر
No Comment! Be the first one.