چاویارنیوز – ئەمرۆ حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی مژدەیەکی راگەیاند بەوەی هەر هاوڵاتیەک دەستەکە لە بوونی گەندەڵی و سەرپێچی ئاگاداربکاتەوە خەڵات دەکرێ.
من لێرەوە داوا دەکەم خەڵاتەکەم بۆ حازر بکات، گەندەڵییەکی گەورە لە خودی دەستەکەی ئاشکرا دەکەم، ئەویش مانەوەی جەنابیانە بە سەرۆکی دەستە بۆ ماوەی 9 ساڵ بە نایاسای.
جەنابی حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە 15/4/2013 بە دەنگی دوو لە سەر سێی پەرلەمان لە سەر بنەمای پشک پشکێنەی حیزبی لە سەر پشکی )حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) بووتە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی. بە پێی یاسای ژمارە 3 ساڵی 2011 دەستەی گشتی دەستپاکی هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ ماوەی چوار ساڵ بوو، بە پێی ماددەی حەوتەم لە بڕگەی سێیەم دەبوو لە ساڵی 2017 دەستبەرداری پۆستەکەی بێت یان بۆی نوێ بکرێتەوە کە بەپێی یاساکە یەکجار قابیلی تازەکردنەوەی هەیە. کەچی نەکرا خۆشی بەبێ دەنگی لە پۆستەکەی مایەوە.
پرسیارێکی برایانە بۆ حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە ساڵی 2017 هەتاوەکو ئەمرۆ بە نایاسای 9 ساڵە جەنابت سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئایا ئەمە گەندەڵی و نایاسای نییە؟
ئایا جەنابت کە پلەکەت وەزیرە، مووچە، نەسرییە، پاسەوان، ئۆتۆمبێل و خانووی دەوڵەتت لایە لە ماوەی ئەو 9 ساڵە ئایا ناچێتە خانەی گەندەڵی؟
من ئاگادارم جەنابت لە خوولی پێنچەوەمەوە هەوڵی سیاسی زۆرتداوە ماوەی یاساییەکەی بۆ جارێکی دیکە لە پەرلەمان بۆ درێژ بکرێتەوە، بەڵام نەیانکرد و بۆت نەکرا، بۆچی دەستبەرداری پۆستەکەت نەبووی تا ببێتە فشار لە سەر پەرلەمانی کوردستان تا ئەو پۆستە پڕبکاتەوە بە پێی رێکارە یاساییەکان. ئەگەر پاساوەکە نەبوونی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگای فیدڕالی و دەستبەکارنەبوونی خوولی شەشەم بەهۆی کێشەکانی پارتی و یەکێتی، ئەی جەنابی کاک حاکم لە ساڵی 2018 تا 2022 ئەو چوار ساڵە ئێوە لە کوێ بوون بۆ بە خەمی شەرعییەتی یاسای پۆستەکەتانەوە نەبوون؟!
سبەی چۆن دەتوانی لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی گەندەڵ بکەی پێت بڵێ تۆ بە ناشەرعی لە پۆستەکەت ماوی؟!
ئێستا من ئەو گەندەڵییەم ئاشکرا کرد، بەرێز حاکم ئەحمەد ئەنوەر کەی خەڵاتەکەم پێدەدەن؟!
مەحمود یاسین کوردی
فەرموو ئەوەش گەندەڵی کوا خەڵاتەکەم؟!
ئایا جەنابت کە پلەکەت وەزیرە، مووچە، نەسرییە، پاسەوان، ئۆتۆمبێل و خانووی دەوڵەتت لایە لە ماوەی ئەو 9 ساڵە ئایا ناچێتە خانەی گەندەڵی؟
No Comment! Be the first one.