چاویارنیوز – حیزبە کوردییەکان دەڵێین: حکومەتمان هەیە، کەچی لێرە ژەهر دەدەنە دەرخواردی میللەت و لە بەغداش خەریکی شیرینی بەخشینەوەن!
سەیرە؛ لێرە ماڵی خۆیان وێران کردووەو لەوێش پێشبڕکێیانە بۆ پۆست و پلە. نەک هەر خۆیان بچوک کردووەتەوە، بەڵکو کڕنۆش دەبەن و ماستاو دەکەن.
حکومەتی هەرێمیان گەیاندووەتە لێواری مەرگ و بۆنی گەندەڵی و تاڵانییان لێ دێت،
کەچی ئێستا بە هەرزان دەیفرۆشن. ئەمەیە نمونە، تۆ ماڵی خۆت وێران بکەیت و ببیتە بوکەڵەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەوانی تر!”
”ئەو دەسەڵاتەی لێرە تاڵاو دەکات بە قوڕگی هاوڵاتییاندا، لە بەغدا شەرعییەت لە ماستاوکردن و خۆبچوککردنەوە دەبینێتەوە. جێگەی داخی قووڵە کە هەموو حزبەکان ڕادەکەن بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی بەغدا، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمیان لەبەر دزی و تاڵانی گەیاندووەتە ئەوپەڕی داڕزان. ئەوانەی لێرە شکۆی نیشتمانیان تۆپاندووە، لەوێ دەبنە بوکەڵەی دەستی ئەوانیترو خەریکی ڕازاندنەوەی ماڵی بێگانەن.
کاتێک ماڵی خۆت پەرتەوازە بێت و متمانەی گەلت نەمێنێت، لای ئەوانیش نرخت هەر ئەوەندەیە!”
نوسینی: سەید عەتا
No Comment! Be the first one.