چاویارنیوز ـ ئەوە یەکەمجار نییە کە لە زیندانەکانی ئاسایشدا، پێشمەرگە لە ژێر ئەشکەنجەدا بکوژرێ.
*
چەند ساڵێک پێش ئێستا لەبەر ئەوەی پێشمەرگەکە یەکێتی بوو، کوشتنی لە ژێر ئەشکەنجەی ئاسایشی پارتیدا، دیزە بە دەرخۆنە کرا. گوتیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە!
*
ئاسۆ مەجید پێشمەرگەی پارتی بوو. نزیکەی دوو مانگ لە زینداندا بووە. بە جلی پێشمەرگەوە چووتە زیندانی ئاسایشی کوڕەکانی جەنابتان و گوایە لە زیندانی پۆلیسی هەولێر بە بۆینباغ خۆی کوشتووە!
*
حاجی ئاسۆ هەر تۆمەتێکیشی خرابێتە پاڵ، دەبوایە رابگەیەندرێ کە لەسەر چی گیراوە و بۆ نەبراوەتە بەردەم دادوەر؟ نا. لە ئەشکەنجەخانەکانی کوڕەکانی جەنابتان، دادوەری پاراستن هەیە و پێویستتان بە دادگا نییە.
*
جەنابتان سەر و بنی زمانتان شکۆ، هەیبەت و قارەمانیەتیی پێشمەرگەیە و، گەورەترین شانازیی جەنابتان ئەوەیە کە پێشمەرگەن. فەرموون بپرسن بزانن بۆ ئەو هاوقەتارەی جەنابتان، منداڵەکانی بێ باوک بوون.
کە منداڵە بێنازەکانیم دیتن وا بەکوڵ دەگریان، خۆزگەم خواست جەنابیشتان ئەو دیمەنە ناخهەژێنە ببینن و ئینجا بتوانن وا بە ئاسانی بڕوا بە پزیشکی داد(داس) و بەیاننامەی پۆلیس بکەن.
*
ئەگەر بەڕاستی پێشمەرگە لای جەنابتان پیرۆزە، تکایە ویژدانی خۆتان و رای گشتیش ئاسودە بکەن و پەیگیری ئەوە بن کە ئەم پێشمەرگەیە بە چ سوچێک لە زینداندا کوژراوە.
رێبوار کەریم وەلی:
کاک مەسعود کوا شکۆی پێشمەرگە؟
جەنابتان سەر و بنی زمانتان شکۆ، هەیبەت و قارەمانیەتیی پێشمەرگەیە و، گەورەترین شانازیی جەنابتان ئەوەیە کە پێشمەرگەن. فەرموون بپرسن بزانن بۆ ئەو هاوقەتارەی جەنابتان، منداڵەکانی بێ باوک بوون.
No Comment! Be the first one.