چاویارنیوز – بەدبەختی ئەم حکومەتی هەرێمە لەوەدایە کە لە هاوپەیمانی و ململانێ سیاسی تێناگات، رقی شەخسی و مێنتاڵتی خێڵەکی و حزبی بە سەریدا زاڵە وەنازانێت ئەرکی حکومەت و حزب لە یەکتر جیابکاتەوە.
گوتەبێژەکەی مەسرور بارزانی هێندە نەخوێنەوار و دەستەمۆییە، زۆر جار لەبیری دەچێت بەناوی حکومەتەوە دەدوێت و نمایندەی هەموو ئەو دەنگانەیە کە حکومەتییان پێکهێناوە.
ئەم حوشەوایە کە ئەرکی روونکردنەوەی پرۆژە و کار و چالاکی و سیاسەتەکانی حکومەتە، لەچاوپێکەوتنێکدا بە ئاستێکی زۆر نزم بەناوی حکومەتی هەرێمەوە وەڵامی سەرۆکی حزبێک دەداتەوە. ئایا هەربەجدی ئەمە گوتەبێژی حکومەتە یان دەم راستی مەسرور بارزانی ، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە شایستەی ئەو نازناوە تازەیەیە “ حوشەوا” کەبۆم داناوە!
هاوڕێیان، خۆتان دەزانن، ئیدارەدانی حکومەت و دەسەڵاتدارێتی ئوسوڵ و پرنسیپی خۆی هەیە و ناکرێ کەسانێک بکرێنە دەمڕاستی خەڵک کە هیچ ئاستێکی رۆشنبیری و سیاسییان نیە، کە خاوەنی کەسایەتی بەهێزنین، هێندە کۆیلەی حزب و شەخسین کە بە ئاسانی دەبن بە بەشێک لە ملانێ حزبییەکان، لەپشتی لۆگۆی حکومەتەوە شەڕی حزبییان پێدەکرێت. لێرەدا دەپرسم، کاتێک یەکێتی پرسێک دەوروژێنێت، پارتی گوتەبێژی حزبی نیە وەڵامبداتەوە؟ پارتی هێندە ماڵشێواو و فرە باڵە متمانەی بە مەحمود محەمەد نیە و لەبری ئەو حوشەوا هەوارمی وەڵامدەداتەوە؟
No Comment! Be the first one.