چاویارنیوز _ دواین په‌یامی موجته‌با خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەشێوەی نووسراو بڵاویکردەوە، تێیدا داوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی ئایەتوڵڵا عەلی خامنه‌یی و كوژراوانی تری هه‌ردوو جه‌نگی ئه‌مدواییه‌ی ئهمریكاو ئیسرائیل ده‌كات دژ به ئێران.
هەر لەو بارەیەوە، رۆژنامه‌كان لیستی ناوی ژمارەیەک لە ئه‌و كه‌سانه‌یان بڵاوکردۆتەوە، كه به‌وته‌ی ئه‌وان ده‌بێت له تۆڵه‌ی خوێنی رابه‌ری پێشوو و فه‌رمانده‌كانی تری ئێران‌دا بكوژرێنه‌وه، له‌ناو لیسته‌كه‌دا ناوی یەکەم و دووەم (تره‌مپ و ناتانیاهۆ)یه.
«انتقام» ناونیشانی رۆژنامەکانی ئێرانە
لەدوای پەیامەکەی رابەری باڵای ئێران کە رایگەیاندووە، تۆڵە لە دوژمنەکانیان دەکەنەوە، ناونیشانی زۆربەی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئێران، نووسرابوو (انتقام).
No Comment! Be the first one.