چاویارنیوز – نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 3ی تەممووزی 2026، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران. هەروەها هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو؛ لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد باقر قالیباف جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش، ئارامی، سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هاوکات، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. هەردوولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ گفتوگۆ و هەوڵە دیپلۆماسییەکان خواست، بە ئامانجی هێنانەدیی ئارامی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی بۆ رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە تارانە.
No Comment! Be the first one.