چاویارنیوز _ بیلال سەعید پسپۆڕی بواری ئابووری و بەڕێوەبەری پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەڵێت: لە هەولێر زیاتر لە حەوت هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە کارکردن وەستاوە و بەئاسانی تەواوناکرێن و دابەشبکرێت بەسەر خاوەنەکانیاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە، یەکێک لەو پرۆژانەی کە ماوەیەکی زۆرە لە هەولێر کاری تێدا ناکرێت، پرۆزەی دەشتی بەهەشتە، ئەم پرۆژەیە ماوەی 14 ساڵە کارکردن تێیدا وەستاوە.
میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بەهۆی خراپی قەیرانی داراییەوە، هاووڵاتیانی کوردستان ناتوانن شوقە لەو پرۆژانەدا بکڕن و بەزۆریش هاووڵاتی عەرەب ئەو شوقانە دەکڕێت.
No Comment! Be the first one.